چوونە ژوورەوە
بەخێربێیتەوە بۆ سینەماستان
(سینەماستان) دەرگایەک بەرەو جیهان، بە زمانی شیرینی دایک
سینەماستان، بەرهەمی شەونوخونی و هەوڵی دڵسۆزانەی پۆلێک گەنجی خوێنگەرم و خەمخۆری نیشتمانە. ئێمە کۆمەڵێک ئاشقی هونەری حەوتەمین کە بڕوامان وایە زمان نابێت ببێتە بەربەست لەبەردەم چێژبینین لە شاکارە جیهانییەکان. لەم سەکۆیەدا، هەوڵ دەدەین پردێک بین لەنێوان باشترین بەرهەمە سینەماییەکانی جیهان و بینەری بەسەلیقەی کورد.
لە دنیایەکی پڕ لە تەکنەلۆژیا و کرانەوەدا، مافی هەموو تاکێکی کوردە کە نوێترین و باشترین فیلم و زنجیرەکانی جیهان بە زمانی شیرینی خۆی ببینێت. ئامانجی سەرەکیی سینەماستان، پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەیە و ڕەخساندنی دەرفەتێکە تاوەکو بینەری کورد بێبەش نەبێت لەو چێژ و ئەزموونەی کە بینەرانی جیهان هەیانە. ئێمە دەمانەوێت سینەما بکەینە میوانی ماڵەکانتان، بەڵام بە بەرگێکی کوردی و بە تام و بۆی ڕەسەنایەتی، هەروەها بەشێوازێک کە شایستە بە خێزانی ڕەسەنی کوردبێت.
ئەوەی سینەماستان لەوانی دیکە جیادەکاتەوە، وردبینی و هەستکردنە بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر زمانی کوردی. لای ئێمە وەرگێڕان تەنها گۆڕینی وشەیەک نییە بۆ وشەیەکی تر، بەڵکو گواستنەوەی هەست، سۆز و ڕۆحی دیمەنەکانە. تیمی وەرگێڕانی ئێمە دوور لە وەرگێڕانی حەرفی و وشە بە وشە، کار لەسەر "بەکوردی کردنی دێڕەکان" دەکەن بە شێوازێکی سەردەمیانە و پاراو، بەجۆرێک کە بینەر هەست بە نامۆیی دەقەکان نەکات و چێژ لە دەوڵەمەندیی زمانی کوردی وەربگرێت لە کاتی سەیرکردندا.
تەبعی شەککەرباری من کوردی ئەگەر ئینشا دەکا
ئیمتیحانی ئەو بە یەک دەفعە مەکە، تێفکرە لێی