چوونە ژوورەوە
بەخێربێیتەوە بۆ سینەماستان
باوەڕت بە پڕۆژەی چارەنوسساز هەبێت !
مامۆستای زانست (ڕایلاند گرەیس)، لەناو کەشتییەکی ئاسمانیدا و بە دووریی چەندین ساڵی ڕووناکی لە نیشتمانەکەیەوە بەئاگا دێت، بێ ئەوەی هیچ بیرەوەرییەکی مابێت کە کێیە یاخود چۆن گەیشتووەتە ئەوێ. لەگەڵ گەڕانەوەی هێواشهێواشی یادەوەرییەکانیدا، پەردە لەسەر ئەرکە ڕاستەقینەکەی لادەدات، دەبێت گرێ کوێرەی ئەو ماددە نهێنییە بکاتەوە کە دەبێتە هۆی کوژانەوەی خۆر. بۆ ڕزگارکردنی سەرجەم بوونەوەرەکانی سەر زەوی لە لەناوچوون و قڕبوون، ناچارە پەنا بۆ تەواوی زانیارییە زانستییەکانی و بیرۆکە نائاسایی و دەگمەنەکانی ببات.
هیچ لێدوانێک نییە. یەکەم کەس بە بۆ نووسینی لێدوان!