بەخێربێیتەوە بۆ سینەماستان
پێویستت بە هەژمارە؟ لێرە دروستی بکە
فڕۆکەیەک بە نزیکی ٢٠٠ سەرنشینەوە دەنیشێتەوە بێدەنگی و کپی سەرنجی تیمێک ڕادەکێشێ، بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەک فڕۆکەخانەکە دادەخرێت پیرەپیاوێک ئاگاداریان ئەکاتەوە زیندوو و مردووی ناو ئەو فڕۆکەیە بسووتێنن، بەڵام قسەکانی بە هەند وەرناگرن و کارەساتێکی مرۆیی و مێژوویی ڕوودەدات.
جیم) و (تابیسا) لەگەڵ کوڕ و کچەکەیان دەچن بۆ گەشتێک لەکاتی هاتنەوە ڕێیان دەکەوێتە شارۆچکەیەکی سەیر ناتوانن لێی دەربچن، هەموو ڕێگاکان دەیان هێنێتەوە ناو شارۆچکەکە، بەبێ هێڵی ئینتەرنێتە وەک ئەوەی لە قەفەز کرابن
(ئانگ) کە بە "ئاڤاتار" ناسراوە دەبێت خۆی فێری ملکەچکردنی هەر چوار توخمەکە بکات تاکو بتوانیت گەورەترین جەنگ ڕابگرێت لەنێوان چوار نەتەوەکە.
کچێک دوای لەدەستدانی دایک و باوکی، لەژێر دەستی مامی گەورە دەبێت کە خاوەنی مۆڵێکی بازرگانییە، بەڵام دوای کۆچی دوایی مامی بە شێوەیەکی لەناکاو، ڕووبەڕووی ڕاستییەکی نوێ دەبێتەوە.
وێناکردنی کێشمەکێشی نێوان ژیان و نەمانی ئەو کەسانەی لە خولگەی بکوژێکی زنجیرەییدا دەژین، بکوژێک کە دەستی بە خوێن سوورە، بەڵام تاکە هیوایە بۆ بنبڕکردنی ئەو دەردانەی پزیشکی لێیان بێئومێد بووە.
لە ڕۆژێکی سەیر و سەمەرەدا لە "گوندەکانی ویسکۆنسێن"، مردووەکان جارێکی تر دێنەوە ناو ژیان و وا دەردەکەون کە هیچ نەگۆڕاون. لەناو ئەم پشێوییەدا، (دانا کایپریس) کە ئەفسەرێکی پۆلیس و دایکێکی تەنیایە، ڕووبەڕووی کەیسێکی کوشتنی تەمومژاوی دەبێتەوە، لێرەدا چیتر جیاوازی لە نێوان زیندوو و مردوودا نەماوە و هەمووان گومانلێکراوی تاوانەکەن.
تاوان، دراما، نهێنی ئامێز
کاتێک ڤایرۆسێک خەڵک دەگۆڕێت بۆ زۆمبی تەنگ بە شارێک هەڵدەچنن، کۆمەڵێک خوێندکار پەنا دەبەنە بەر خوێندنگەکە بۆ شەڕکردن لەپێناو مانەوە
دراما
کورتەی چیرۆکی فیلمەکە...